پیرۆزبایی جەژنی قوربان ئاراستەی حاجیانی هەرێم و جیهان دەكرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

بەرێوبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم حاجیانی ماڵی خودا و پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەران و تەواوی موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەین.
ئەوەشی خستۆتەڕو، لەم بۆنەیەدا سوپاس و پێزانینی قوڵی خۆمان ئاڕاستەی یەكە بەیەكەی كارمەندان دەكەین كە هەمیشە لەسەنگەری پێشەوەی پاراستنی تەندروستی كۆمەڵگەدان و تەنانەت لەڕۆژانی جەژن و پشووەكانیشدا لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەردەوامن، داواكارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی،سەقامگیری و لەشساغی بۆ هەموان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group