شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 17-3-2019 پێشانگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ گه‌شتوگوزار (مێتێكس) له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌، كه‌ زیاتر له‌ 250 كۆمپانیا له‌ نزیكه‌ی 25 وڵاته‌وه‌ به‌شداریان كردووه‌ و تا ئێواره‌ی رۆژی 20ی مانگیش به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاماده‌كاری بۆ هاتنی گه‌شتیار بۆ رۆژانی نه‌ورۆز كراوه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت داهاتێكی باشی گه‌شتیاری له‌مساڵدا هه‌بێت. له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری نادر رۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم گفتوگۆی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group