نەوا-
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، سەرەڕای ئەو زیانانەی بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلەوە دووچاری وێستگە ئەتۆمییەكانی بووەوە، ئـێران لە ماوەی چەند مانگێكی دیكەدا، دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم دەكاتەوە.
رافایێل گرۆسێی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، ئـ.ـێران لە ماوەی چەند مانگێكدا، دەبێتە خاوەنی چەند شلەمەنییەك كە كاردەكەن بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو.
ئاماژەی بەوەشكرد، رەنگە بەشێكی یۆرانیۆمەكەی ئـێران، لە هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلدا لەناوچووبێت، بەڵام رەنگە بەشێكی گواسترابنەوە.