نەوا-
عەلی شەمخانی راوێژكاری ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە میانەی چاوپێكەونێكی تەلەفیزیۆنیدا وردەكاری كاتی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵەكەی دەگێرێتەوە و دەڵێت، نزیك بانگی بەیانی هێرش كراوەتە سەر ماڵەكەی و بۆ ماوەی سێ كاتژمێر لە ژێر داروپەردوی ماڵەكەیدا ماوەتەوە، لەسەرەتادا وایزانیوە بومەلەرزە رویداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەزانێت بۆچی ئیسرائیل ئامانجی بوە تیرۆری بكات و بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر بخاتەرو وتی: ئیسرائیل لەلایەن ئەوەوە زۆر ئازاری بینیوە بۆیە هەوڵی تیرۆركردنی داوە.
شەمخانی، لە درێژەی قسەكانیدا ئاشكرای كرد، ئێمە دەمانزانی هێرش دەكرێتە سەرمان، بۆیە پلانێكیشمان دانابوو بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشە، چونكە ئێمە دەزانین تواناكانی خۆمان چەندە.
عەلی شەمخانی ، باسی لە دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا كرد و وتی: دانوستانەكان بۆ رێككەوتن نەبون، بەڵكو بۆ فریودان و دروستكردنی پشێوی بوە لە وڵاتەكەیان.