شارەوانی هەڵەبجە: هەفتەی داهاتوو نزیكەی 500 پارچە زەوی دابەش دەكرێت
5 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەر و مامۆستا و خانەنشینانەدا دەكات كە لە ساڵی 2005ەوە فەرمانی وەرگرتتنی زەویان هەیە و تائێستا سودمەند نەبوون، ژمارەشیان نزیكەی 500 كەسە.
شارەوانی هەڵەبجە ناوی ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەشی بڵاوكردەوە كە ڕێكارەكانیان تەواو كراوە و ژمارەشیان 137 كەسە، بۆ ئەوەی كاتژمێر 9:30ی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، 8ی6ی 2026 لە هۆڵی مستەفا زەڵمی لە كاتی تیروپشكی زەوییەكاندا ئامادە بن.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسانەش كە تا ئێستا پرۆسەی سوودمەندبوونیان تەواو نەكردووە، پەیوەندی بە بەشی موڵكایەتی شارەوانییەوە بكەن، چونكە بەبێ تەواوكردنی ڕێكارەكان بەهیچ شێوەیەك ناویان داخڵی تیروپشكی دابەشكردنی زەوی ناكرێت.