نەوا-
سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، یەكێتی و جوڵانەوەی نەوەی نوێ هاوپەیمانن و پێكەوە بەشداری لە حكومەتی داهاتودا دەكەن و هیچ مەرجێكیش بۆ بەشداری لە حكومەت قبوڵ ناكەن.
سەمیر هەورامی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵ 8 وتویەتی: كێشەیان لەسەر چۆنێتی حوكمڕانی هەبوە نەك وەرگرتنی پۆست و تەنانەت رازیبون پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و حكومەت لای پارتی بێت، هەروەها لە هەرێمی كوردستانیش حوكمڕانی بەبێ یەكێتی و پارتی ناكرێت، دەیانەوێت هاوسەنگی هێز لە هەرێمی كوردستان هەبێت تاوەكو بتوانن حوكمڕانییەكی تەندروست و لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵك بكەن.