شەقام و شوێنە گشتییەكانی هەولێر رێكدەخرێنەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پارێزگای هەولێر  بڵاویكردەوە، بەمەبەستی جوانتركردنی سیمای شارو رێكخستنەوەی شەقام و بازاڕە میللییەكان ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەر‌پەرشتیی كۆبونەوەیەكی تایبەتیان‌ كردوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، لە كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر دوبارە رێكخستنەوەی شەقام و بازاڕو شوێنە گشتییەكان و پاكوخاوێنی شارو كەمكردنەوەی جەنجاڵی كراوەتەوە، هەروەها جەخت لەسەر داڕشتنی پلان و نەخشەیەكی تایبەت سەبارەت بە ناونیشانی نامۆو زمانی بیانی لەسەر تابلۆی دوكان و شوێنە گەشتیارییەكان كرایەوە كە پێویستە بەزوترین كات  بكرێنە زمانی كوردی كە خواردنگەو پسوڵەی چێشتشخانەكانیش بگرێتەوە.
ئاماژەشكراوە هەر لەو كۆبونەوەیەدا باس لە پێویستی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ رێكخستنەوەی شەقامەكان و بازارەكان كراوەتەوەو بڕیار دراوە چەند هەنگاوێكی كرداری بگیرێتەبەر بەبێ زیانگەیاندن بە كارو بژێوی هاوڵاتیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group