فەرمان بۆ بەرزكردنەوەی پلەی زیاتر لە یەك هەزار ئەفسەر دەرچوو

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری كاروباری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم واژۆی لەسەر خشتەكانی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی (فەرماندەیی هێزەكانی 70، پشتیوانی یەك، پشتیوانی دوو، فەرماندەیی هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتن) كرد. 
راشیگەیاندوە، بەپێی خشتەكان یەك هەزارو 385  ئەفسەر لە سەرجەم ئەو هێزانە پلەكانیان بەرزكراوەتەوە، هاوكات لەگەڵ واژۆكردنی خشتەكەدا وەزیری پێشمەرگە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم ئەو ئەفسەرانە كردوە كە پلەكانیان بەرزكراوەتەوە.
لەبەشێكی پەیامەكەدا شۆڕش ئیسماعیل رایگەیاندوە، ئەم پلەبەرزكردنەوەیە شایستەییەكی یاسایی و دەرەنجامی راستەوخۆی دڵسۆزی، ماندوبون و شەونخونییە لە راپەڕاندنی ئەركەكانتان و پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان، ئەم قۆناغە دەبێتە پاڵنەرێكی بەهێزتر بۆ بەردەوامبون و پەرەپێدانی توانا سەربازییەكانی هێزی پێشمەرگەو سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی هێزەكان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group