نوری مالیكی: عێراق بەدور و پارێزراو نابێت لە جەنگەكانی ناوچەكە

23 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەمیانەی وتارێكدا بە بۆنەی هاتنی مانگی موحەڕەمەوە ڕایگەیاند، جەنگەكانی ئیسرائیل كە لە كەرتی غەززەوە بۆ لوبنان و پاشان سوریا و دواجار بۆ ئێران هات، عێراق بەدور و پارێزراو نابێت لێی.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە عێراق هاوشێوەی وڵاتانی دراوسێی بەهێزبێت و پێداچونەوەیەكی خێرا بكرێت، كە هەمو دامەزراوە و دەزگا ئەمنییەكان و سەربازییەكان بگرێتەوە، بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی لە ئاستێكدا بن كە سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی مسۆگەر بكات و سەروەری وڵات لە هەڕەشە دەرەكییەكان بپارێزێت.
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بە گرنگی زانی عێراق دەوڵەتێكی بەهێز بێت، خاوەنی هەمو ئامرازەكانی بەرگری لە سەروەری و گەلەكەی و پیرۆزییەكانی بێت، ئەوەش نەك لە پێناو شەڕدا، وەك سەردەمی رژێمی بەعس، بەڵكو بۆ پاراستنی سەروەری و ماف و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group