نه‌وا
به‌رپرسانی كازاخستان رایانگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 800 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون و حاڵه‌ته‌كانی هه‌وكردنی سیه‌كانیش له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كازاخستان تا ئێستا 56 هه‌زار و 800 كه‌س تووشی هه‌وكردنی سیه‌كان بوون، له‌وانه 39 هه‌زار كه‌سیان نیشانه‌كانی هاوشێوه‌ی كۆرۆنایان هه‌یه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێشتر رایگه‌یاندبوو، به ئه‌گه‌ری زۆر په‌تای هه‌وكردنی سیه‌كان به هۆی جۆرێكی دیكه‌ی كۆرۆناوه‌یه.
پێشتریش باڵیۆزخانه‌ی چین له كازاخستان هۆشداری دابوه هاوڵاتیانی له‌و وڵاته و رایگه‌یاندبوو، په‌تا نه‌ناسراوه‌كه‌ی كازاخستان له كۆرۆنا كوشنده‌تره.
به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمیه‌كان تا ئێستا زیاتر له 58 هه‌زار كه‌س له كازاخستان تووشی كۆرۆنا بوون و 313 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ره‌خنه‌گرانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن، حكومه‌ت بۆ شاردنه‌وه‌ی ئاماری راسته‌قینه‌ی تووشبوانی كۆرۆنا باس له پتای هه‌وكردنی سیه‌كان ده‌كات