دانا شەهید جەزا: سەلماندیانەوە ئەمە عیراقە و ئەمەش عیراقییەكانن

12/11/2020

نەوا
پەسەندكردنی یاسای قەرز لە پەرلەمانی‌ عیراق و بەستنەوەی 320 ملیار دینارەكەی هەرێم بە رادەستكردنی نەوت و داهاتە نانەوتییە فیدراڵییەكان، كاردانەوەی جیاوازی كوردی لێكەوتەوە، لەو روەوە پەرلەمانتارێكی‌ پارتی لە بەغدا پێی وایە ئەوەی كراوە "تۆڵەی سیاسییە" و لە گەلی كورد كراوەتەوە.
دانا شەهید جەزا پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عیراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، "بەداخەوە بە نەفەسێكی شۆڤێنیانەی رەگەزپەرستیانەی تائیفیانە و بەجنێوپێدان ‌و قسەی ناشرین‌ و بێڕێزیی‌ و ناماقوڵیكردنیان‌ و دوای شەڕە قسە، بەزۆرینەی نادادپەروەرانەی پەرلەمانی، یاسای قەرزیان تێپەڕاند بۆ مانگەكانی‌ (10، 11 و 12)ی‌ ئەمساڵ".
پەرلەمانتارەكەی‌ پارتی‌ جەخت دەكاتەوە، "ئەوەی‌ روویدا دژی خواستەكانی ئێمەیە، وەك تۆڵەی سیاسیشە لەگەلەكەمان، لەسەر ئەوەی نەبووین بە بەشێك لەئەجێندا گوماناوییەكانیان".
بۆیە دانا شەهید جەزا لە كۆتاییدا دەڵێت، "بەداخەوە جارێكی تر سەلماندیانەوە ئەمە عیراقە و ئەمەش عیراقییەكانن".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group