وەزارەتی کۆچی عێراق: تاکۆتایی ئەمساڵ کەمپەکانی ئاوارەکان دادەخرێن

15/09/2021 عێراق

نه‌وا
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو ماوەیەی وەزارەت دیاریکردووە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان تا کۆتایی ئەمساڵە، ده‌شڵێت: هەوڵ دەدەن ئاوارەکان بە خواستی خۆیان لەو ماوەیەدا بگەڕێننەوە بۆ زێدی خۆیان.

 کەریم نوری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاندوه‌، لە ئێستادا ژمارەی ئاوارەکان ٣٧ هەزار کەسە و بەسەر ٢٨ کەمپدا دابەشبوون، کە ٢٦یان دەکەونە سنوری هەرێمی کوردستانەوە.
بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ئەو ماوەیەی وەزارەت دیاریکردووە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان تا کۆتایی ئەمساڵە و دوای ئه‌وه‌ کەمپەکان دادەخەین ده‌شڵێت: هەوڵ دەدەن ئاوارەکان بە خواستی خۆیان لەو ماوەیەدا بگەڕێننەوە بۆ زێدی خۆیان.
کەریم نوری ئاماژەی بەوەشکردوه‌، گەڕێکی دیکەی هاوکاریی داراییان دابەشکردووە بەسەر شەش هەزار و ٥٠٠ لەو خێزانە ئاوارانەی کە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و هاوکارییەکەش بریتییە لە بڕی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group