عەلی حەمەساڵح: تەقینەوەی گەورە لە سلێمانی بەڕێوەیە

12/05/2022

نەوا-
عەلی حەمەساڵح سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان هۆشداری دەدات لەوەی، ئەگەر دۆخی سلێمانی بەو شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا لە چەند مانگی داهاتوودا دەتەقێتەوە.
عەلی حەمە ساڵح لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەر دۆخی پارێزگای سلێمانی بەو شێوەیەی ئێستا هەیە بەردەوام بێت، ئەوا لە چەند مانگی داهاتوودا تەقینەوەی گەورە لە سلێمانی روودەدات.
رونیشیكردووەتەوە، ئیدارەی سلێمانی لەژێر گەمارۆیەكی ئابوریی گەورەیەدا و رۆژ بە رۆژ توند دەبێتەوە و كەسیش لە خەمیدا نییە، ئەوەی روودەدات ناتوانرێت وەك پێویست موچە دابین بكرێت، هەموو پرۆژە خزمەتگوزاریەكان وەستاوە و بەهۆی نەبوونی دەرمانەوە ژیانی هەزاران كەس لە مەترسیدایە و نەسریەی بەڕێوەبەرایەتیەكان وەستاوە و گرفتی ئاو و چەندین گرفتی تر بەڕێگەوەیە.
ئەو پەرلەمانتارە سەبارەت بە چارەسەرەكان باسی لەوە كردووە، چارەسەر ئەوەیە لە رێگەی سیستەمی بانكییەوە داهاتی گومرگ و خاڵە سنورییەكان بگەڕێندرێتەوە خەزێنەی حكومەت و دواتر بە دادپەروەری دابەشدەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group