سوپای ئیسرائیل بۆ دانیشتوانی غەزە: خان یونس چۆڵبكەن هێرشی بێ وێنە بەڕێوەیە

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل هۆشداری داوەتە دانیشتوانی كەرتی غەزە كە چەند هێرشێكی بەهێز ئەنجامدەدەن و پێویستە خان یونس چۆڵبكرێت.
ئەڤیغای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندوە، پێویستە دانیشتوانی خان یونس و بەنی سوهەیلاو عەباسان لە باشوری غەزە دەستبەجێ ئەو ناوچە دیاریكراوانە چۆڵ بكەن لەبەرئەوەی هێرشێكی بەهێز ئەنجامدەدەن بۆئەوەی ژێرخانی بزوتنەوەی حەمماس بكەنە ئامانج.
ئەدرەعی راشیگەیاندوە، پێویستە دانیشتوانی ئەو ناوچانە بەرەو رۆژئاواو بۆ ناوچەی مەواسی كۆچ بكەن و لەم ساتەوەختەوە پارێزگاری خان یونس بە ناوچەی شەڕی مەترسیدار دادەنرێت و رێكخراوە چەكدارەكان هۆكاری كارەساتی ناوچەكەن، لەپێناو سەلامەتی خۆیان دانیشوانەكەی پێویستە چۆڵی بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group