نەوا-
وەزارەتی بازرگانی عێراق گەیشتنی زیاتر لە 42 هەزار تۆن برنجی تایلەندی راگەیاند.
كۆمپانیای گشتی بازرگانی ماددە خۆراكییەكان لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرایكردوە كە 42 هەزار و 800 تۆن برنجی تایلاندی گەیشتوەتە وڵاتەكە تا بەسەر بریكارەكانی خۆراكدا دابەش بكرێت.
بەپێی بەیاننامەی وەزارەتەكە، لەئیستادا ئەو بڕە برنجەی گەیشتوە لە بەندەری ئوم قەسر پشكنینی بۆ دەكرێت تا لە كوالێتییەكەی دڵنیا ببنەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ئەگەر پشكنینەكان دەریانخست كە ئەم برنجە هاوتای تایبەتمەندییەكانی برنجی تایلاندییە و سەلامەتە بۆ بەكارهێنان بەسەر بریكارەكاندا دابەش دەكرێت تا هاوڵاتییان لێی سودمەندبن.