نەوا-
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت دوای كۆتاییهاتنی رێوڕەسمەكانی فەریزەی حەج، دادوەرانی دادگای فیدراڵیی عێراق بگەڕێنەوە و كۆبوونەوەیەك لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە دادگای فیدراڵی لە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
باسی لەوەشكرد، وەكو فراكسیۆنە كوردییەكان بڕیارمانداوە بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ناكەین تاوەكو ئەو كاتەی كۆبوونەوەیەك دەكرێت بۆ چارەسەری پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
رونیشیكردەوە، لە هەمانكاتدا فشاردەكەین كە هەركاتێك خشتەی بودجە هێنرایە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێویستە بەر لە هەموو پرسێك كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەكلابكرێتەوە و لەسەر ئاستی حزبیش وەكو یەكێتی هەموو هەوڵێك دەدەین ئەو كێشەیە بەپەلە چارەسەربكرێـت.