نەوا-
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بە چەند مەرجێك بە رێككەوتنی ئاگربەست لە غەززە رازی دەبن .
بەگویرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی ناتانیاهۆ، مەرجەكانی ئیسرائیل بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ، ئازادكردنی سەرجەم بارمتەكان بە یەكجار و دانانی چەكی حەماس و كۆنترۆڵكردنی سنورەكانی غەززە لەلایەن ئیسرائیل و پێكهێنانی حكومەتێكی دوور لە حەماسە.
ئەوە لەكاتێكدایە رۆژنامەی ئیسرائیل هیوم ئاشكرایكردوە ، ئەمریكا پێشنیازێكی نوێی بۆ ئاگر بەست لە غەززە و راگرتنی جەنگ بۆ ماوەیەكی درێژ ئامادەكردوە، حەماسیش رەزامەندی دەربڕیوە بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێكی مەودا درێژ ، ئامادەیشی دەربریوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو داواكاریانەی كە پەیوەستن بە بارمتە ئیسرائیلییەكان.