نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەڕێگەی ڤیدیۆكۆنفرانسەوە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی وێستگەی كارەبا بە وزەی خۆری لە شاری كەربەلا كردەوە كە بە یەكەمین پڕۆژەی لەو جۆرەیە لەعیراق كە دەستپێبكات.
لەمیانی كردنەوەی وێستگەكەدا سودانی رایگەیاند، پرۆژەی وزەی خۆر بژاردەیەكی بنەڕەتییە بۆ قۆناغی ئێستاو قۆناغەكانی داهاتو، پێویستە ئەو یەكە نیشتەجێبونانەی دابەشدەكرێن بە پرۆژەی كارەبا بە وزەی خۆر بونیاتبنرێن، هەروەها سەرجەم پرۆژەكانی تری نیشتەجێبونیش هەمان سیستمیان بۆ پەیڕەو بكرێت.
وتیشی: رێوشوێنەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بە رێككەوتن بوە لەگەڵ كۆمپانیای توتاڵی فەرەنسی كە ئێستا لەحاڵەتی جێبەجێكردندایە كە دەستكەوتێكە بۆ كۆمپانیاكە كە یەكەم كۆمپانیای بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە رێگەی خۆرەوە جەخاتە ناو سیتسمی نیشتمانییەوە.
محەمەد شیاع سودانی وتیشی: عیراق لەم قۆناغەدا توانای بەرهەمهێنانی 22 مێگاوات كارەبای لە رێگەی وزەی خۆرەوە هەیە لەماوەی دوو مانگی داهاتوشدا بڕەگە دەگاتە 75 میگاوات.