فوئاد حوسێن: هەڕەشەكانی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل قابیلی قبووڵ نین

7 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزیری دەرەوەی عێراق، لێدوانەكانی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە بارەی عێراق ڕەت دەكاتەوە دەڵێت: هەڕەشەكانی قابیلی قبووڵ نین.
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە نیویۆرك، وەڵامی لێدوانەكانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی دایەوە و رایگەیاند، هەڕەشەكانی ناتانیاهۆ ڕەت دەكەینەوە و قابیلی قبووڵ نین، هەروەها هێرشكردنە سەر هەر عێراقییەك هێرشە بۆ سەر تەواوی وڵاتەكە.
هەروەها،فوئاد حوسێن لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق دەڵێت: كشانەوەی هێزەكان هەنگاو بە هەنگاوە و بە گوێرەی ڕێككەوتنی نێوان بەغدا و واشنتن دەبێت و كۆتا وادە بۆ كشانەوەی تەواوی هێزەكان لە ساڵی 2026ـە.
ئەمە لە كاتێكدایە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، نەخشەی ئەو وڵاتانەی بەرز كردەوە كە بە وتەی خۆی بوونەتە مەترسی و هەڕەشە لەسەر ئیسرائیل، لەناویاندا سووریا و عێراق و ئێران هەبوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group