دەستەی داكۆكیكردن لە سروشت و موڵكی سلێمانی داوای دروستكردنی ئاگربڕ دەكات

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دەستەی داكۆكیكردن لە سروشت و موڵكی سلێمانی بۆ رێگریكردن لە ئاگركەوتنەوە داوای گرتنەبەری رێكارە ژینگەیی و تەندروستی و سەلامەتییەكان دەكات و لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، لەئێستا بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرما لە دوای زستانێكی تەڕو پڕ باران گیایەكی زۆر هەستاوە لە ناوچەكەدا كە لە هەركاتێكدا بێت رەنگە دوچاری ئاگركەوتنەوە بێت، لەساڵانی رابردودا گومانێكی زۆریان هەبوە لە سەرچاوەی ئاگرەكان، یان لەبەر هۆكاری پشتگوێخستن بو بێت یان بە ئەنقەست و لەپێناو خاپوركردن بو بێت، جا لەپێناو رێكاری سەلامەتی و تەندروستی و ژینگەیی پێویستە چەند هەنگاوێك گیرێنەبەر.
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا دەستەكە داوایكردوە ئاگربڕ دروستبكرێت دروێنەی گیا بكرێت لەڕێگەی مەكینەو كەرەسەی پیشەسازی نەك دەرمانی قڕكەر، چونكە زۆرینەی دەرمانە گیاقڕكەرەكان مەترسی تەندروستی هەیە بۆ ژینگەو بڵاوبونەوەو تەشەنەكردنی نەخۆشییە درێژخایانەكان و لەناوبردنی فرە زیندەیی لە سروشتی ناوچەكەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group