عەبدوڵڵا ئۆجەلان: ئیدی ناكرێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست حساب بۆ كورد نەكرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) پەیامێكی بەبۆنەی 24هەمین كۆبونەوەی جڤاتی گشتی كەنەكە ناردو لەبەشێكیدا رایگەیاند، مەزنكردنی لێگەڕینی كوردان لەپێناو یەكێتی دیموكراتی، پاراستنی دەستكەوتە نەتەوەییەكان و بەهێزكردنی بەها جڤاكییە دیموكراتییەكان بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشی هەموانە.
ئۆجەلان راشیگەیاندوە، هەر گفتوگۆیەك سەبارەت بە داهاتو و یەكێتی نەتەوەیی، مافە دیموكراتییەكان و ئیرادەی هاوبەشی گەلی كورد بكرێت، پێگەیەكی گرنگی لە كاروانی مێژویی گەلدا دەبێت، گەلی كورد بەقۆناغێكی گرنگی مێژویی خۆیدا تێدەپەڕێت، سەدان ساڵ روبەڕوی سیاسەتی نكۆڵی، لەناوبردن، پارچەكردن و بێ پێگەیی بوەتەوە، بەقوربانیدانێكی مەزنەوە ئیرادەی ئازادیی خۆی پاراست، ئیدی ناكرێت باس لە هاوكێشەیەكی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بكرێت و حساب بۆ كورد نەكرێت و ئیرادەیان بە نەبو لە قەڵەم بدرێت.
سەرۆكی پەكەكە لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا رایگەیاندوە، بژاردەی مێژویی بەردەم گەلی كورد هەر تەنیا گفتوگۆ لەسەر پێگە نییە، بەڵكو مژاری سەرەكی ئەوەیە ژیانێكی كۆمەڵایەتی چۆن بونیاد دەنێت، ئازادیی گەل لەگەڵ ئازادیی گەلانی دیكە تاوتوێ دەكات  كە ئامانجەكەی شەڕو پێكادان نییە، بەڵكو ژیانی هاوبەشە، پارچەكردن نییە بەڵكو یەكێتی دیموكراتیانەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group