نەوا-
هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە كۆنگریەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای 1/7 پشوی پەرلەمان كۆتایی دێت و دەستدەكاتەوە بە كۆبونەوەكەانی، كابینەكەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانیش تەواو دەكرێت.
هەرێم كەمال ئاغا كە هاوكات سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتییە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم وتی: تیمێكی گفتوگۆ بەردەوام لە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچەو پرسی ئەسیكۆدا، هەروەها داهاتی نانەوتی پێشتر گفتوگۆی لەسەر كراوە رێككەوتن كراوە كە پێویستە 120 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی رەوانەی حكومەتی فیدڕاڵی بكرێت، هەروەها رۆژانەش 230 هەزار بەرمیلیش هەناردە بكرێت، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم ئەو كێشەیە چارەسەر بكات و نەیبەستێتەوە بەهیچ شتێكی دیكەوە، حكومەتی هەرێم كە تەمەنێكی زۆری هەیە نەتوانێت 120 ملیار ئامادە بكات بەراستی ئەمە جێگەی پرسیارە بۆیە پێویست دەكات تا پەسەندكردنی بودجە بەو شێوەیە بڕوات.