بافڵ تاڵەبانی: حكومەتێكی باش ئەگەر وەكو پێشو بێت پێكنایەت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دوەمین كۆڕبەندی ئابوری نێودەوڵەتی دێڵفی لە سلێمانی رایگەیاند: دەرفەتی باش لەبەردەستە بۆ داهاتویەكی باشتر، دەتوانن ئاشتی بەردەوام بێننە كایەوە بەڵام پێوستیان بە پشو درێژییە.
بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا: پێویستیان بە ئاڕاستەیەكی نوێیە لە هەولێرەوە بەرەو بەغداد، دەبێت لێكتێگەیشتنی زیاتر بۆ ئەو شتانە هەبێت كە تائێستا لێیتێنەگەیشتون، هەروەها بەغداد داوای ئەوە دەكات چۆن رێز دەگرێت ئاواش رێزی لێ بگیرێت.
وتیشی: پێویستە لێكتێگەیشتنێكی تەواو هەبێت لەبارەی ئەوەی كە حكومڕانی هاوبەش چۆنە، هاوپەیمانێتییەكی باشیان لەگەڵ نەوەی نوێ هەیەو باشتر دەبێت ئەگەر لەگەڵ پارتیش هەیانبێت، هیچ حكومەتێكی باشیش لە هەرێمی كوردستان پێكنایەت ئەگەر وەك حكومەتەكەی پێشوبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group