نەوا-
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل ناتوانێت بەبێ هەماهەنگی ئەمریكا هیچ هەنگاوێك لە ناوچەكەدا بنێت.
ئاماژەی بەوەشدا، هەموو ئەو ئاڵۆزییانەی ڕوودەدەن ئەمریكای لەپشتە و هۆكاری نوێبوونەوەی گرژییەكانە و بەرپرسیارێتی واشنتۆن لە پێشێلكردنی ئاگربەستدا زۆر ڕوونە.
بەقایی وتیشی، ئێمە پابەند بووین بە ئاگربەستەوە، ئەوان پێشێلی دەكەن و ئێمەش ئامادەین بۆ بەرگریكردن، هەروەها، رێگە نادەین ئیسرائیل و ئەمریكا ئاگربەست بقۆزنەوە و بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەین .