25 ملیار دینارو ملیۆنێك دۆلاری تری جومەیلی دەستیبەسەردا گیرا

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق بڵاویكردەوە، دەستیانگرتوە بەسەر 25 ملیار دیناری دیكەدا كە سەر بە دۆسیەی عەدنان جومەیلی بریكاری وەزارەتی نەوتە جگە لەوەی ملیۆنێك دۆلاری دیكەو پێنج كیلۆگرام زێڕ  دەستیان بەسەرداگیراوە.
راشیگەیاندوە، پارەكان لە بوتڵی ئاودا لە ماڵەكەی لە تكریت شاردرابونەوەو تائێستا كۆی ئەو پارانەی لە كەیسی بریكاری وەزارەتی نەوت دەستیان بەسەرداگیراوە گەیشتوەتە 127 ملیار دینارو 24 ملیۆن دۆلار ئەمەش جگە لە كۆمەڵێك موڵك و ژمارەیەك ئۆتۆمبێل كە لەو كەیسەدا دەستیان بەسەردا گیراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group