نەوا-
كەشناسی هەرێم، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ سێشەممە و سبەی چوارشەممە بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، خێرایی با مامناوەند دەبێت (لە نێوان 15 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا) و ئاراستەی باكووری ڕۆژهەڵات دەگرێتەبەر، هەروەها مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 9 كیلۆمەتردا دەبێت.
هاوكات پلەكانی گەرما بەراورد بە دوێنێ كەمێك بەرز دەبنەوە یان لە هەندێك ناوچەدا جێگیر دەبن.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی چوارشەممە، كەشناسیی هەرێم پێشبینی كردووە ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور بێت، و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن، مەودای بینین باشتر دەبێت و دەگاتە نێوان 9 بۆ 10 كیلۆمەتر، هەروەها خێرایی باش بۆ 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا كەمدەبێتەوە.