نەوا-
بەگوێرەی نوسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگ كراوە، لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیران كاری پێویست ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی لێخۆشبونی گومرگی بۆ ئەو كۆمپانیاو بازرگانانەی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان هەناردە دەكەن.
هەروەها لە بەشێكی دیكەی بڕیارەكەدا رونكراوەتەوە ئەم لێخۆشبونە گومرگییە تەنها بۆ ماوەی یەك مانگ دەبێت و وێنەیەكیش لە بڕیارەكە ئاڕاستەی دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و بازرگانی كراوە.