بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی: بەنزینی 750 دیناری نەبڕاوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی، دەنگۆكانی نەبوونی بەنزینی پاڵپشتیكراوی حكوومەت، 750 دیناری لە سلێمانی رەتدەكاتەوە.
محەممەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، بەنزینی 750 دیناری لە سلێمانی نەبڕاوە و ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی باسی نەبوونی ئەو جۆرە بەنزینە دەكەن، ناڕاستن.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی نەوت و كانزاكانی سلێمانی، تەنیا لە هەندێك شوێن دواكەوتنێك لە دابەشكردنی بەنزین هەیە، كە بەهۆی دۆخی رێگاوبان و گواستنەوەی تانكەرەكانەوەیە.
بەرێوەبەری نەوت و كانزاكان جەخت لەوە دەكاتەوە، پڕۆسەی دابەشكردنی بەنزینی پاڵپشتیكراوی حكوومەت بە نرخی 750 دینار بەردەوامە و دواكەوتنەكان كاتیین، نەك وەستاندنی دابەشكردن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group