لە سلێمانی دابەشكردنی غازی ماڵان و ئۆتۆمبێل لە بەنزینخانەكان جیاكرانەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
عومەر عەبدوڵڵا سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی غازی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە ئاگادارییەكدا ڕایگەیاند، دابەشكردنی غاز لە بەنزینخانەكانی سلێمانی بۆ غازی ئۆتۆمبێل و غازی ماڵان جیا دەكرێتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئەمرۆوە كار بەم بڕیارە دەكرێت و ئامانج لێی دابینكردنی غازە بە ئاسانترین ڕێگە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان و شۆفێران بەبێ گرفت غازیان دەست بكەوێت و قەرەباڵغی لە وێستگەكاندا دروست نەبێت.