شاندی پارتی و یەكێتی لە هەولێر كۆدەبنەوە

32 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، كەمێك لەمەوبەر شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان گەیشتە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی لە هەولێر و لەگەڵ شاندێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبنەوە.
رێباز بێركۆتی لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی یەكێتی لە هەولێر ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، ئەمڕۆ كۆبونەوەیەك لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی هەیە و پشت بە خودا بەرەو پێش دەڕوات.
وتیشی، دەبێت هەمو لایەنەكان عامیلی خێربن بۆ ئەوەی كۆبونەوەكان بەرەو ئاڕاستەیەكی باش بڕوات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group