ئەم هەفتەیە لە شارەزوور زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستەدا دابەش دەكرێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
سالار ئەحمەد بەڕێوەبەری شارەوانیی قەزای شارەزوور لە پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنوورەكە كۆتاییان هاتووە و ئەم هەفتەیە فەرمانبەرانی شایستە 200 مەتر زەوی بە شێوەی تیروپشك وەردەگرن.
سالار ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكرد، 5000 پارچە زەوی لەسەر رووبەری 1600 دۆنم لە سنوورەكە بۆ دابەشكردن ئامادەكراون، دوای قەرەبووكردنەوەی جووتیارانی ناوچەكە، پڕۆسەی دابەشكردنەكە دەستپێدەكات.
لەبارەی ئەو كەسانەی سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی، سەرۆكایەتیی شارەوانی شارەزوور دەڵێت، فەرمانبەران، مامۆستایان، هێزەكانی ئاسایش، ناوخۆ، پێشمەرگە، كەسوكاری شەهیدان، ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دەگرێتەوە و هیچ كەسێك نامێنێتەوە زەوی وەرنەگرتبێت.