حاكم قادر حەمەجان: دوو رێككەوتن لەنێوان یەكێتی و پارتی كراوە

16/05/2019
حاكم قادر حەمەجان

نەوا - رۆژیار سیروان - سلێمانی
حاكم قادر حەمەجان رەتیدەكاتەوەو كاندیدی وەرگرتنی پۆستی وەزارەتێك بێت لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم و داواشدەكات پەلە بكرێت لە پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم.
رۆژی پێنج شەممە لە میانەی بەرێوەچوونی ساڵیادی عادل موراد لە هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، بۆ پێكهێنانی حكومەت ئێمە یەكێكین لەو هێزانەی بەشداردەبین و پێمان باشە بەزوترین كات حكومەت پێك بێت بۆ خزمەتی خەڵك و وەڵامدەرەوەی سەرجەم خواست و داواكاریەكانی هاووڵاتیان بێت. 
وتیشی: "قۆناغ بە قۆناغ كۆبونەوە دەكەین بە پێی پێداویستیەكان بۆ یەكلایی كردنەوەی كاندیدەكانی یەكێتی و هەر كەسێك خۆی كاندید دەكات مافی خۆیەتی و دەتوانرێت لە سەكردایەتی یەكێتی ئەو پرسە یەكلایی بكاتەوە".
حاكم قادر رەتیكردەوە، ئێستا و پێشوتریش خۆی كاندید كردبێت و ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە ئەو سەروەت و سامانەی هەیە لە كوردستان بخرێتە خزمەتی خەڵكەوە و پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسیەكان لەم قۆناغە هەستیارەدا پێكەوەبین و خاوەن یەك وتاری سیاسی بین.
سەبارەت بە رێكەوتنامەكانی نێوان یەكێتی و پارتی رونیكردەوە كە تەنها دوو رێكەوتنامە هەیە لەنێوان یەكێتی و پارتی یەكەمیان رێكەوتنامەی سیاسی و دوەمیش رێكەوتنامەی پێكهێنانی حكومەت بووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group