نه‌وا
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا "كرملین" رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌پارێزگای ئیدلیب له‌لایه‌ن توركیاوه "خراپترین سیناریۆ" ده‌بێت له‌ناوچه‌كه‌دا.
دیمیتری پیسكۆڤ وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا "كرملین" له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له مۆسكۆی پایته‌خت رایگه‌یاند، "روسیا به‌توندی له‌دژی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی توركیا، له‌به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی سوپای سوریا ده‌وه‌ستێته‌وه".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، روسیا و توركیا به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیدا ده‌بن بۆ رێگریكردن له زیاتر ئاڵۆزبونی ره‌وشی ئێستای پارێزگای ئیدلیب له‌باكوری رۆژئاوای سوریا".
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌میانه‌ی وتارێكدا له‌به‌رده‌م پارتی داد‌و گه‌شه‌پیدان له‌په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند، دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ له‌باره‌ی ئیدلیبه‌وه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی نه‌بووه كه توركیا چاوه‌ڕوانی كردوه و زۆر دوره له به‌دیهێنانی خواسته‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌و ئه‌نقه‌ره سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیدلیب بكاته ناوچه‌یه‌كی ئارام، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا درێژه‌بكێشێت".