نه‌وا
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی پێشووی له باره‌ی راگرتنی پاره‌دان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانیش چه‌ند راسپارده‌وه و داواكاریه‌كی ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد.
رۆژی شه‌ممه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به‌ڕێوه‌چو، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆبوونه‌وه‌كه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای له تیمه وه‌زارییه‌كه‌ی كرد، به جددی كار بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل بكه‌ن و دووپاتی كرده‌وه، كرۆكی كاری ئه‌وان ئه‌وه‌یه، دۆخه سه‌خته‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و قه‌یرانه‌كان بگۆڕن بۆ ده‌رفه‌ت و ئومێد.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه بڕیاره ژماره 97 ی حكومه‌تی پێشوو له باره‌ی بابه‌تی وه‌ستاندنی پاره‌دان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
هاوكات داوا له په‌رله‌مان كراوه بۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدان به یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واو بكات و ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌یه‌كی فه‌رمی، بخرێته بواری جێبه‌جێ كردن.
پێشكه‌شكردنی پشتیوانی لۆجستی و ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی پێداویستییه‌كان بۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی دوای دیاریكردنی واده‌كه بتوانێت ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ڕێوه‌ببات، یه‌كێكیتر بووه له بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌روه‌ك داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای حزبه سیاسیه‌كانیشی كردووه.