هاوكاری هاوپەیمانانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 8/5 هاوكاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 4ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بكرێت. 
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردوەتەوە، دوای ئەوەی هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجەو بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی)، رێكارە دارایی و ژمێریارییەكانی بەكۆتا هێنا، بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی پێنجشەممە هاوكاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 4 دابەشدەكرێت.
ئاماژەشیكردوە، لەئێستادا زیاتر لە 56 هەزار پێشمەرگەو ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پرۆژەی هەژماری منەوە هاوكاری هاوپەیمانان وەردەگرن .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group