ناوەڕاستی مانگ یەكەم كاروانی حاجیان لەهەرێمی كوردستانەوە بەڕێدەكەوێت

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی وشكانیەوە بەرەو عەرەبستانی سعودیە بەڕێبكەوێت.
لە راگەیەنراوێكدا هاتوە كە پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەگەڵ فەرمانبەرانی شاندكراو بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ كۆبوەتەوەو رێنماییكردون بۆئەوەی ئەوپەڕی توانای خۆیان بخەنەگەڕ بۆ خزمەتی حاجیانی كوردستان، هەر لە كوردستانەوە هەتا وڵاتی عەرەبستانی سعودیە، هەروەها پشتیوانی وەزارەتیشی دوپاتكردوەتەوە بۆ پشتگیری هەر فەرمانبەرێك كە لەخزمەتی حاجیاندان.
راشگەیەنراوە، ئەمساڵ زیاتر لە 5 هەزار حاجی لەهەرێمی كوردستانەوە دەچن بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەرێگەی هەردو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو سلێمانی كە یەك هەزارو 645  حاجی بەڕێگای وشكانی و 3 هەزارو 491  حاجیش بەڕێگای ئاسمانی گەشتی حەج دەكەن.
ئاماژەشكراوە، بڕیارە رۆژی 16ی ئایار كاروانی حاجیان بەڕێگای وشكانی بەڕێبكەون و رۆژی 19ی ئایاریش یەكەم كاروانی حاجیان لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەشتی وڵاتی سعودیە بكەن.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group