نەوا-
بەیانیی ئەمڕۆ، یەكەم كاروانی هاووڵاتییان بە مەبەستی حەجكردن لە فڕۆكەخانەی كەركووكەوە بەرەو سعودیە بەڕێكەوت.
هەردی سەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی فڕۆكەخانەی كەركووك رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ یەكەم كاروانی هاووڵاتییان لە فڕۆكەخانەی كەركووكەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەرەو سعودیە بەڕێكەوت، كە ژمارەیان 139 كەس بوو.
ئاماژەی بەوەشدا، چوونی هاووڵاتییان بۆ سعودیە لە فڕۆكەخانەكەوە لە رۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، ئەم ساڵ نزیكەی 34 هەزار كەس لە پارێزگاكانی عێراقەوە حەج دەكەن و لە هەرێمی كوردستانیشەوە 5120 كەس فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن.