تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان دەستیپێكرد

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەمڕۆ ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند، بە بەشداریی یەك ملیۆن و 387 هەزار و 895 قوتابی تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان دەستپێدەكات.
لای خۆشیەوە، نەژاد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ تاقیكردنەوەی خولی یەكەمی وەرزی دووەمی پۆلەكانی ناكۆتاكان لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەستپێدەكات، بەڵام قوتابییانی پۆلی یەك، دوو و سێ بە هەڵسەنگاندن قۆناخی خوێندن دەبڕن.
ئاماژەی بەوەشدا، بەیانییان كاژێر 08:00 تاقیكردنەوەكان دەستپێدەكەن و هەموو ئامادەكارییەكانی هۆڵی تاقیكردنەوە، مامۆستایانی چاودێر، بنكەی وەرگرتنی پرسیار و هاوئاهەنگیی لیژنەی ئەمنی كراوە.
پێشتریش بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە باسیان لەوەكردبوو، كە هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە بۆ ڕێگری كردن لە بابەتی (غەشكرد) و بڕیارە لەگەڵ دەستپێكی تاقیكردنەوەكانیش هێڵی ئینتەرنێت ببڕێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group