نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسوونی هەندێ پەڵە هەور بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان، پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاماژە بەوەشكراوە، سبەینێ یەكشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور لەكاتەكانی شەودا.
هەروەها، پلەكانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بە سێ بۆ پێنج پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.