بەهۆی روداوێكەوە لەسەر رێگای پێنجوێن شۆفێرێك گیانیلەدەستدا

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بەهۆكاری تیژڕەویی بارهەڵگرێك لە رێگای نێوان پێنجوێن – ناڵپارێز وەرگەڕاو شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، لەسەر رێگای سەرەكی نێوان پێنجوێن - ناڵپارێز نزیك مزگەوتی رێبواران بارهەڵگرێك لە جۆری مارسیدس كە رەنگی سپییە وەرگەڕاوەو لە ئەنجامدا شۆفێرەكەی گیانی لەدەستداوە، جگە لە زیانی گیانی زیانێكی زۆریش بە بارهەڵگرەكە كەوتوە لەگەڵ شكاندن و هەڵكەندنی دوو هێمای قەراغ رێگاكە و نزیكەی 30 مەتر لە (گادرێل) بەربەستی ئاسنینی قەراغ شەقامەكە.
ئەوەش باسكراوە، بنكەی هاتوچۆی پێنجوێن كاری كەشف و هێڵكاری روداوەكەی ئەنجام داوەو دەركەوتوە كە هۆكاری روداوەكە بەهۆی خێرایی زۆری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكەوە بوە كە ئەو روداوەی لێكەوتۆتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group