نەوا-
نوێنەری چین بۆ بازرگانی نیودەوڵەتی رایگەیاند، لە دانوستانە بازرگانییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا كە لە لەندەن بەڕێوەچو، بەرەوپێشچونی باش هەبون.
لی چینگانگ نوێنەری چین بۆ بازرگانی نیودەوڵەتی رایگەیاندوە، كۆبونەوەو دانوستانەكانیان لەگەڵ شاندی ئەمریكا پیشەیی و راشكاوانە بون، گەیشتون بە لێكتێگەیشتنی سەرەتایی لەبارەی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتننامانەی كە پێشتر لەنێوان سەركردەكانی نێوان هەردو وڵات واژۆ كراون.
هەر لەوبارەیەوە هاوارد لوتنیك وەزیری بازرگانی ئەمریكا رایگەیاند، لەگەڵ شاندی چین گەیشتون بە چوارچێوەیەك بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتننامە بازرگانیانەی كە بەشێوەیەكی كاتی لەمانگی ئایاری رابردودا سەبارەت بەباجی گومرگی لەگەڵ چین لەسەری رێككەوتبون، دوای رەزامەندی هەردو سەرۆكی ئەمریكاو چین دەست بە جێبەجێكردنی ئەو چوارچێوەیە دەكەن.