بڕیارێك بۆ قوتابی و خوێندكارانی هەرێم لە زانكۆكانی ئێران دەركرا

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی قوتابیانی هەرێمی كوردستان كە لە زانكۆكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەخوێنن سەرپشك دەكات لە گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان یاخود مانەوەیان.
عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاندوە، بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە ناوچەكەدا هاتوەتە پێش و ئەگەرو لێكەوتەكانی، بۆ پاراستنی گیانی خوێندكاران و قوتابیانی هەرێمی كوردستان كە لە زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریداوە خوێندكاران و قوتابییانی هەرێمی كوردستان كە لە ئێران دەخوێنن سەرپشك بكرێن لە گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان، یاخود مانەوەیان لەكوردستان تاكو رێكەوتی 2025/7/1.
راشیگەیاندوە، لەدوای ئەو بەروارەوە دوبارە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە دەكرێتەوە، هەروەها ئەو ماوەیەیان وەك ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەكرێت لەكاتی یەكسانكردنی بڕوانامەكانیاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group