تاقیكردنەوەی خوێندكاران و قوتابیان دەستپێدەكاتەوە

13 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پاش راگرتنی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قوتابیان و خوێندكارانی هەرێمی كوردستان بەهۆی رەوشی ئاڵۆزاوی ناوچەكەوە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا تاقیكردنەوەكان دەستپێبكەنەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردە، لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان بڕیاریداوە لەهەفتەی ئاییندەوە تاقیكردنەوە وزارییەكانی خولی یەكەمی پۆلی 12 ئامادەیی لە رۆژی یەكشممە 22-6ـەوە دەستپێبكەنەوە، هەروەها تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی خولی دوەم لە رۆژی شەممە 21/6ـەوە دەستپێكاتەوە.  
لەبارەی تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكانیشەوە لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان بڕیاریداوە پۆلە ناكۆتاكان لە پۆلی 4 ی بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی حكومی و ناحكومی خولی دوەم لە رۆژی 21/6 تا 6/7 بەردەوامبێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group