نەوا-
داوایەك ئاڕاستەی كەناڵ و دەزگاكانی راگەیاندن دەكرێت سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی بێسەرچاوەو نادروستەوە تایبەت بە پەرەسەندنەكانی ناوچەكە.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم پەیامێكی ئاڕاستەی دەزگاو كەناڵە میدیاییەكان و هاوڵاتیان كرد كە لەم دۆزخە ئاڵۆزەی ناوچەكەدا رەچاوی لایەنی دەرونی و دۆخی ئاسایشی كۆمەڵایەتی بكەن و بۆ پەرەسەندنەكانی ناوچەكە تەنها سەرچاوەی فەرمی بۆ هەواڵ بەكاربهێنن.
هەر لە پەیامەكەدا هاتوە، داوا لە كەناڵ و دەزگاكانی راگەیاندن و هاوڵاتیان دەكەن هەواڵی بێسەرچاوەو نادروست لەبارەی پەرەسەندنەكانی ناوچەكەو لێكەوتەكانی بڵاو نەكەنەوە، هەمو جۆرە هەواڵێك لەبارەی ئاسایشی كوردستان و زانیاری لەبارەی روداوەكان تەنها لە سەرچاوەی فەرمییەوە وەربگرن، هەرلایەنێكیش سەرپێچی بكات روبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.