شارباژێڕ.. نزیكەی 500 دۆنم لە پاوان و داری سروشتی سوتان

پێش 3 هەفتە

نەوا-
بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە نزیكەی 500 دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سوتان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، ئاگرێكی فراوان لەسنوری گوندەكانی دێگەڵ، گردە زبێر كەوتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ گەیشتنە شوێنی دیاریكراو و لە ئەنجامدا بەهاوكاری هەردو ئاگركوژێنەوەی چوارتاو ماوەت و خەڵكی ناوچەكە توانرا ئاگرەكە بكوژێنەوەو كۆنترۆڵ بكرێت و چەندین رەزو باخی هاووڵاتیان لەسوتان بپارێزن. 
ئاماژەشیكردوە، بەهۆی ئاگرەكەوە نزیكەی 500 دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سوتان و هەروەها چەند رەزو باخێك زیانیان پێگەیشت، هۆكاری ئاگرەكەش نادیارەو لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group