تیروپشك بۆ یەكە نیشتەجێبونەكانی سیتەك و زرگوێز و كەڵوانان دەكرێت

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەرهەم قەرەداغی سكرتێریی گشتیی كۆمەڵەی داكۆكی لە مافی كرێنشینان رایگەیاند، تا 15 ی ئەم مانگە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن تیروپشك بۆ دابەشكردنی نۆ هەزار و 401 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدات.
باسی لەوەشكرد، لە كۆی ئەو یەكەی نیشتەجێبوونانە سێ هەزار و 620 یەكەیان دەكەوێتە سنووری سلێمانی لە سیتەك، زڕگوێز و كەڵەوانان، كە بەشێكیان تەواوبوون و تەنها پرۆژەی خزمەتگوزارییان ماوە.
ئاشكراشیكردووە، لە ساڵی 2013 ژمارەیەكی زۆر لە كرێنشینان فۆڕمی ئەم یەكە نیشتەجێبوونانەیان پڕكردەوە، جارێكی دیكە و لە ساڵی 2023 بە رێگای ئۆنلاین فۆڕمیان پڕكردەوە، ئێستا زۆرینەی ناوەكان جیاكراونەتەوە و خاڵبەندییان بۆ كراوە، كە دواتر و بەپێی ئەو خاڵبەندییە بەسەر كرێنشیناندا دابەشدەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group