نەوا-
عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست لە پەیامێكدا بۆ ڕای گشتی خەڵكی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێكی گرنگە، تكایە ئەم هەلە مێژوییە لەدەست مەدەن، دوای نوسراوەكەی دوێنێی ڕەوتی هەڵوێست، ئەمڕۆ لەگەڵ چەند لایەنێكی پەیوەندیدار بەدواداچونیان كرد، یەكەم، هەرێم لە ڕێگای چاودێری داراییەوە نوسراوێكی كردوە و دەڵێت: خۆمان نەوت دەپاڵێوین، دو گرێبەستمان هەیە (40 هەزار بەرمیل بۆ لاناس) و (25 هەزار بەرمیل بۆ كار) بۆیە بەنزینی 450 دیناری و بەرمیلی نەوتی 30 هەزاریمان ناوێ.
باسی لەوەشكردوە، لەوەڵامی نوسراوەكەی هەرێمدا، عێراقیش دەڵێت، باشە، بڕی 49 هەزار بەرمیل ببەن بۆ ئەو دو پاڵاوگەیە، واتا: سوتەمەنی سفر بۆ خەڵك.
سەبارەت بە مووچەش، عەلی حەمەساڵح دەڵێت، بۆ موچە، عێراق داوای نزیكەی 235 هەزار بەرمیل دەكات و بۆ هەر بەرمیلێك دەڵێت: 16 دۆلار دەدەم بە كۆمپانیاكان، لە ماوەی دوو مانگیشدا كۆمپانیایەكی بیانی دێت و تێچوی حەقیقی دابین دەكات، دەسەڵاتدارانی هەرێمیش، دەڵێن: كۆمپانیاكان بەمە ڕازی نین.
ئەوەشی خستوەتەڕو، نەوتی كوردستان چی دیكە هی خەڵك نیە و هی ئەم كۆمپانیانە و هەموانی بۆ دەكرێتە قوربانی، ئەگەر لەم دو ڕۆژەدا، ڕێككەوتن نەكرێت و بەم پێداگیریە، بەبێ بەدیل هەمو موچەخۆران دەبنە قوربانی.