بەم نزیكانە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران تەواو دەبێت

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، بەم نزیكانە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران تەواو دەبێت.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت، كەمتر لە 80 هەزار تۆن ماوە ئەوەیش بە زووترین كات وەردەگیرێت و بەم نزیكانە پڕۆسەكە تەواو دەبێت.
 ئاماژەی بەوشدا،، لە 11 سایلۆی هەرێمی كوردستان گەنم وەردەگیرێت، تائێستاش زیاتر لە 80٪ـی گەنمی جووتیاران وەرگیراوە.
 ئەمە لە كاتێكدایە، لە 10ـی حوزەیرانەوە دەرگەی سایلۆكانی هەرێمی كوردستان كراەنەتەوە و بریاریشە تاوەكو 13 و 14ـی مانگ پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بەردەوام بێت.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group