كاوە عەبدولقادر: دژی پرۆژەی روناكی لە دادگای فیدراڵی سكاڵامان تۆمار كردوە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
ئەندامێكی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، سكاڵایان تۆمار كردوە لە دادگای فیدراڵی لەسەر پڕۆژەی روناكی.
كاوە عەبدولقادر ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، دوو رۆژە هەڵمەتێكی فراوان دەستپێكراە دژی نەوەی نوێ كە گوایە سكاڵای تۆماركردوە لەسەر كارەبای 24 كاتژمێری بەناوی پڕۆژەی روناكی لەدادگای فیدڕاڵی وەك ئەوەی ناپاكییەكی نیشتمانی گەورەیان كردبێت.
وتوشیەتی: راستە سكاڵایان تۆمار كردوە لەبەر دوو هۆكار، ئەو نرخەی كە دیاریكراوە زۆرە بەهیچ شێوەیەك لەبەرژەوەندی خەڵك نیە جگە لەبەرژەوەندی دوو كۆمپانیای حزبی نەبێت، هەروەها ئەگەر ئەو پڕۆژەیەش سەربگرێت هەمو خەڵك دەبێتە كرێچی ئەو دوو حزبە.
ئاماژەشیكردوە، حكومەت كاربەڕێكەرە مافی بڕیاردانی نیە تەنها دەبێ كاروباری رۆژانە بەڕێ بكات نەك بڕیار بدات، بۆیە بڕیارەكە نایاساییەو پێویستە هەڵبوەشێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group