ترەمپ هۆشداری دەداتە روسیا

10 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، ئەگەر روسیا لەماوەی 50 رۆژدا لەگەڵ ئۆكرانیا نەگاتە رێككەوتن، ئەوا پێناسی گومرگی لەسەر ئەو وڵاتە زیاد دەكات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەدوای كۆبونەوەی لەگەڵ مارك روتە سكرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، بەهیچ هەنگاوێكی روسیا دڵخۆش نیە، ئەگەر لەماوەی 50 رۆژدا لەگەڵ ئۆكرانیا نەگاتە رێككەوتن ئەوا پێناسی گومرگی لەگەڵ ئەو وڵاتە دەگەیەننە 100%.
ترەمپ وتیشی:  ئەمریكا چەك بەرهەمدەهێنێت و هاوپەیمانان لە ناتۆ تێچوەكەی لە ئەستۆ دەگرن، هەر بۆیە لەسەر ئاستی هەرە بەرز چەك رەوانەی ئۆكرانیا دەكەن و پرسەكەش لەلایەن ناتۆوە هەماهەنگی بۆ دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group